چۆن ژیری دروستکراو دەتوانێت یارمەتی دۆزینەوەی نەخۆشیەکان بدات
1,735,595 plays|
پراتیک شاهـ |
TEDGlobal 2017
• August 2017
ئەلگۆریتمی ژیریە دروستکراوەکانی ئەم سەردمە دەیان هەزار وێنەی پزیشکی گرانبەهایان پێویستە بۆ دۆزینەوەی شیکاری نەخۆشێک. بەڵام چی دەبێت ئەگەر بتوانین بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی ئەو داتایە کەم بکەینەوە کە پێویستە بۆ ڕاهێنانی ئەی -ئای، بە ئەمەش شیکاری نەخۆشیەکان هەرزانتر و باشتر دەکات؟
هاوڕێی تێد پراتیک شاه کار لەسەر سیستەمێکی زیرەک دەکات بۆ ئەوەی ئەمانە بە ئەنجام بگەێنێت. بە بەکارهێنانی (ئەی-ئای)ێکی نائاسایی و نوێ، شاه تەکنەلۆجیایەکی دروستکردووە کە دەتوانێت بە تەنها ٥٠ وێنەی ئاسایی مۆبایل بکاتە شیکارێک بۆ نەخۆشییەکان. زیاتر بزانە دەربارەی ئەم ڕێگە نوێیە کە دەتوانێت ژیانی چەندین کەس ڕزگار بکات بە دۆزینەوەی پێشوەختی نەخۆشییەکان بە بەکارهێنانی یارمەتی ژیری دروستکراو بۆ یارمەتی بواری تەندروستی لە سەرتاسەری جیهان.