مێژووی ڕەش: ڕاو کردنی جادوگەرەکان- براین پاڤلاک
2,244,978 plays|
براین پاڤلاک |
TED-Ed
• June 2019
تەواوی وانەکە لێرەوە ببینە:
View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/ugly-history-witch-hunts-brian-a-pavlac
لەساڵی ١٥٩٣ لە شارۆچکەی نۆردلینگن ی ئەڵمانی، ماریا هۆڵ کە خاوەنی مەیخانەیەک بوو بۆی دەرکەوت کە بە کاری جادووگەری تۆمەتبار کراوە. دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا، هەروەها ماریا تۆمەتەکانی ڕەت دەکردنەوە. پێداگری دەکرد لەسەر ئەوەی ئەو جادووگەر نییە، دوای ٦٤ جار لە ئەشکەنجەدانی لە پێش شکاتکەرەکانیدا لە کۆتاییدا ئازادیان کرد. جادووکەرە تاوانبار کراوەکانی تر بەخت یاوەریان نەبووە. ڕاوکردنی جادووگەرەکان بۆ چی دروست بوو؟ براین پاڤلاک دەچێتە بنج و بناوانی ئەو بەشە سامناکەی مێژووی مرۆڤایەتی.
وانەیەک لەلایەن براین پاڤلاک، دەرهێنانی: لیسا لابراسیۆ.
Want to use TED Talks in your organization?
Start here